لە گەڕەکێکی کەرکوک

منداڵێکی تەمەن 7 ساڵ لە بیرێکدا خنکا

964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک

لە کەرکوک منداڵێک کەوتە ناو بیرێکی ئاوەڕۆوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 21.4.2026 لە گەڕەکی بەدری شاری کەرکوکەوە روویداوە و منداڵەکە تەمەنی حەوت ساڵانە.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی تسعین بە964ـی وت، منداڵەکە ناوی یوسف سەعد عەواد، قوتابی پۆلی یەکی سەرەتایی بووە، لە نزیک ماڵی خۆیان کەوتۆتە ناو بیرێکی ئاوەڕۆوە.

وتیشی “دوای دەرهێنانی لە لایەن باوکی و دراوسێکانیەوە دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی کراوە، بەڵام دوای چەند خولەکێک لە گەیاندنی، گیانی لەدەستدا”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری هاتبوون و لە رووباری کاولۆکان خن...

بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری هاتبوون و لە رووباری کاولۆکان خنکا