هەڵمەتی کوتان - وێنە: 964
باشترین رێگەی پاراستنیانە
دایکان و باوکان پابەندی خشتەی کوتانی منداڵان بن
ئەحمەد مستەفا
دایکان و باوکان پابەندی خشتەی کوتانی منداڵەکانیان بن بۆ پاراستنی ژیانیان لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان، ئەمە داواکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتەکە دەڵێ، کوتان باشترین رێگەیە بۆ پاراستنی منداڵان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.5.2026، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵی، کوتان کاریگەرترین و سەلامەتترین رێگەیە بۆ پاراستنی منداڵان لە نەخۆشییە مەترسیدار و گوازراوەکانی وەک ئیفلیجی، سوورێژە، کۆکەڕەشە.
هەموو جۆرە ڤاکسینەکان لە بنکە تەندروستییەکان بە وردی دابین کراون و تیمە پزیشکییەکان ئامادەن بۆ پێشوازی لە هاوڵاتییان تاوەکو پڕۆسەی کوتانەکە بەبێ گرفت بەڕێوە بچێت.
بەپێی ئامارە جیهانییەکان، کوتان ساڵانە گیانی زیاتر لە 3 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا لە مردن دەپارێزێت و ڕێگری لە پەککەوتنی هەزاران منداڵی دیکە دەکات، بۆیە وەزارەتەکە داوا لە دایک و باوکان دەکات، پابەندی خشتەی کوتان بن و لە کاتی دیاریکراودا سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن.