گرافیکی 964
چیرۆکی غازی 12ساڵ
مەلەی کرد و نەگەڕایەوە بۆ شوانییەکەی
سیداد حەبیب – دهۆک
بەدەم کاری شوانییەوە مەلەی کرد، بەڵام هەواڵ هات و زانرا گیانی لەدەستداوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتا رۆژی ژیان و کاری، مێرمنداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بوو بەناوی “غازی”، کە لەسنووری قەزای شێخان کاری شوانی دەکرد.
منداڵەکە لە کاتی مەلەکردندا لە رووباری نێردۆش لە سنووری قەزای شێخان-ی پارێزگای دهۆک خنکا.
پەیامنێری 964 لە پارێزگای دهۆک، لەگەڵ کەسوکارەکەی قسەی کردووە و دەرکەوتووە، منداڵە شوانکارەکە لە خێزانێکی عەرەب نشینن و خەڵکی ناوچەی بەعاجن، بۆ کاری شوانی لە سنووری شێخان جێگیر بوون.
بە گوێرەی سۆراغی 964 لە پزیشکی دادیی دهۆک، تەرمی منداڵەکە رەوانەی لای ئەوان کراوە، شایەتحاڵێکی نزیک لە رووداوەکە کە داوای کرد ناوی نەهێنرێ بە 964ی وت، کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، منداڵە شوانکارەکە کاتێک سەرقاڵی شوانی بووە، مەلەی کردووە و دواتر خنکاوە و تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا