هەموو هەینییەک
کۆیەش هاتوچۆی بارهەڵگرەکانی لەناوچە گەشتیارییەکان قەدەغە کرد
964+
فەرهاد حەسەن
نەهێشتنی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە ناوچە گەشتیارییەکاندا، چارەسەری زۆر دۆخی بۆ هاتوچۆی غشتی کردووە بۆیە لە قەزای کۆیەش ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و گەشتیار دوور دەکەونەوە لە بێزارییەکانی دەنگ و دروستبوونی جەنجاڵییەکان بەهۆی بارهەڵگرەکانەوە.
هاتوچۆی کۆیە ئاگاداری گشت شۆفێرانی بارهەڵگری کردووەتەوە کە لە رۆژانی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگر لە نێوان شارەکان و ناوچە گەشتیارییەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
دەڵێت، بریارەکە بۆ دروست نەبوونی قەرەباڵغی و سەلامەتی شۆفێران و هاوڵاتیانە بەگشتی، جەختیشدەکاتەوە، ئەوەی پێچەوانەوەی ئەو بڕیارە بجوڵێتەوە سزای یاسایی دەدرێت و بارهەڵگرەکانیان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.