ئەپێکی نوێ کرایەوە
لە هەولێر ماڵپەڕی سەرپێچییەکانی هاتوچۆی گۆڕدرا
964+
فەرهاد حەسەن
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، لەمەودوا هاوڵاتیان ناتوانن چیتر لە ماڵپەرەکەیانەوە سزا و سەرپێچییەکانی هاتوچۆیان ببینن چونکە ئەم خزمەتگوزارییەکان لە ماڵپەرەکەیان کۆتایی هات و ئەپێکی نوێ بۆ ئەم مەبەستە کراوەتەوە.
راگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر، ئاگاداری هاوڵاتیانی کردووەتەوە، لە مەودوا بۆ زانینی سزای سەرپێچیەکانی سەر ئۆتۆمبێلەکانیان چیتر سەردانی ماڵپەڕی هاتووچۆی هەولێر (hawler tp) نەکەن، جونکە دەڵێت ئەم خزمەتگوزاریە چیتر لە ماڵپەڕەکەمان بەردەست نابێت، بەڵکو زانینی سزاکانی ئۆتۆمبێل لە رێگای ئەپی (KRDpass) دەبێت .