عەباس عێراقچی:
“تەنگەی هورمز ئەوکاتە دەکرێتەوە کە شه‌ڕ بۆ هه‌میشه كۆتایی بێت”
فەرهاد حەسەن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مەرجی هاتوچۆی ده‌ریایی بەشیوەیەکی ئاسایی له تەنگەی هورمزەوە، دەبەستێتەوە به وەستانی شه‌ڕ بۆ هه‌میشه‌یی.
عه‌باس عێراقچی له لێدوانێكدا دەڵێت، زۆر گرنگه جه‌خت له‌وه بكرێته‌وه كه هاتوچۆی ده‌ریایی له تەنگه‌ی هورمزدا ئاسایی ده‌بێته‌وه، به مه‌رجێك شه‌ڕه‌كه بۆ هه‌میشه‌یی كۆتایی پێبێت و ئه‌و گه‌مارۆ و سزا نایاساییانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراو هه‌ڵبگیرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگای سه‌قامگیری له پابه‌ندبونی ئه‌مریكادایه به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نه‌ك له قۆستنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به شێوه‌یه‌ك كه دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆزتر بكات.
دەشڵێت “نابێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌بدات، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ره‌وایه‌تی بداته هێرشه‌كان و ببێته ئامڕازێك بۆ یاسا شكێنی”.
ئەم قسەیەی عێراقچی لەکاتێکدایە، ئەمریکا و ئێران ماوەی چەند هەفتەیەکە لە رێگەی نێوەندگیریی پاکستانەوە خەریکی دانوستانی بەردەوامن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە لە بنەڕەتدا باس لە پرسی ئەتۆمی ئێران و گەرەنتی ئازادی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز بکات، گەمارۆی ئەمریکا کە لە 13ی نیسانەوە بەسەر بەندەرەکانی ئێران‌دا سەپاندبووی لاببات و وردە وردە سزاکانی ئەمریکا لەسەر تاران هەڵبگرێت، لەوانەش ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆككراو.