زمانی کوردیان لەسەر لادابوو
لە حەسەکە تابلۆی سەرەکی کۆشکی دادوەری لێکرایەوە
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان ژمارەیەک خۆپیشاندەر تابلۆی سەرەکی کۆشکی دادوەری ئەو شارەیان لێکردەوە چونکە پێشتر بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی نوورسرابوو بەڵام دواتر زمانە کوردییەکەیان لەسەر لابرد و ناڕەزایی کوردانی رۆژئاوای لێکەوتەوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئەوەی ئەمڕۆ لە سوریا روودەدات دابەشکردنی پێکهاتە سووریەکانە، چونکە لەلایەک عەلەویەکانیان برسی و هەژارکردووە و ناچاریان کردوون موڵک و ماڵی خۆیان بفرۆشن و واشیان لە کورد کردووە هیچ شتێک لە رێککەوتنەکان بەدەستنەهێنێت.
بەپێی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە دەردەکەوێت چەند گەنجێک دلەسەر بینای کۆشکی دادوەری تابلۆکە لێدەکەنەوە.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممەش لە شاری کۆبانێ رێپێوانێکی بەرفراوان بەڕێوەچو و بابەتی سەرەکییان ئەوبوو کە پێویستە حکومەتی سوریا واز لە سیاسەتی “نکۆڵیکردن” لە مافەکانی کورد بهێنێت و رێزگرتن لە زمانی کوردی بگرێت.