باڵەکایەتی زیانی پێگەیشتووە
بەفر بارینی بەهاران بەرهەم بە دار و درەختەوە ناهێڵێت
964+
ئاکام غەفور – چۆمان
بەم وەرزی بەهارە بەفربارین رووی لە ناوچەی باڵەکایەتی کردووە، ئەمەش بە قسەی جوتیاران زیانی زۆری بە بەرهەمی لشتوکاڵی گەیاندووە.
مام ساڵح دێڵزی جوتیارێکی باڵەکایەتییە بە 964ی وت، دەر دارێک پشکوتووبێت و کڵوکەی دابێت بەهۆی ئەم بەفر بارینەوە زیانیان پێگەیشتووە بەرهەمیا نابێت.
وتیشی “خۆخ، قەیسی و هەرمێ لەو بەرهەمانەی ئێستان کە زیانیان پێکەوتووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەمجارە سەرمای ئەوەندە توند لەو وەرزە روو لە سنورەکەیان بکات.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن