هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر دەدرێت
زه‌یدی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی راده‌ستی په‌رله‌مان كرد
فەرهاد حەسەن
عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو كارنامه‌ی وه‌زاری حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و بڕیاریشه هه‌فته‌ی داهاتو، ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، به‌رنامه‌ی وه‌زاری بۆ حكومه‌تی نوێی پێشكه‌ش به هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد، ئه‌ویش به‌رنامه‌كه ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه‌یان و ئاشنابوونیان به ورده‌كارییه‌كانی، ناوی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ش له كاتێكی دواتردا پێشكه‌شده‌كرێت.
له میانی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی متمانه‌دان به حكومه‌ت و به‌رنامه وزارییه‌كه‌ی كه به پایه‌ی بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێت كه حكومه‌ت كار و ئه‌ركه‌كانی له‌سه‌ر بنیات بنێت، به‌پێی چوارچێوه ده‌ستوری و یاساییه‌كان.
دوێنێ چوارشه‌ممه، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ی پێنجشه‌ممه، ئه‌و پرۆگرامه حكومییه وه‌رده‌گرێت كه له‌لایه‌ن عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوه‌وه ئاماده‌كراوه، بۆئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانتاران بكرێت و هه‌فته‌ی داهاتوش له دانیشتنی په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئێواره‌ی رۆژی 27.4.2026 چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاندیدكردنی عه‌لی زیدی، بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یاند، هاوكات ستایشی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د شیاع سودانی و نوری مالیكی كرد، بۆ كشانه‌وه‌ی كاندیدبوونیان.