سێنتکۆم: فڕۆکە جەنگییەکانمان کەشتییەکی ئێرانییان لە کەنداوی عومان لەکارخست
964+
وریا فەتاح
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیەندراوێکدادەڵێت: دوای ئەوەی کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی بە ناوی “حەسنا” گوێڕایەڵی هۆشدارییەکان نەبووە و ویستوویەتی گەمارۆی سەر بەندەرەکان پێشێل بکات، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج.
سێنتکۆم ئاماژە بەوە دەکات کە فڕۆکەیەکی جۆری “سوپەر هۆرنێت” تەقەی لە سوکانی کەشتییەکە کردووە و لەکاری خستووە، بەمەش رێگرییان لێکردووە بگاتە بەندەرەکانی ئێران لە کەنداوی عومان.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، سێنتکۆم جەختی لەوە کردووەتەوە کە گەمارۆکەی ئەمریکا دژی هەر کەشتییەک کە بیەوێت بچێتە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێیەوە دەربچێت، بە تەواوی کاری پێدەکرێت، و هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە مامەڵەی ورد و پیشەگەرانە بۆ سەپاندنی ئەم بڕیارە.