لە قەڵادزێ چی روویداوە؟

ئیدارەی راپەڕین: کارمەندەکانی ئاسایش دەستگیرکران

ئەحمەد مستەفا

لە روونکردنەوەیەک ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەڵێ، ئاسایش ئەو کارمەندانی خۆی دەستگیرکردووە کە دەردەکەوێت لە قەزای قەڵادزێ، هەڵدەکوتنە سەر کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆ لە ناوبازاڕی شارەکە.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆکە، کارمەندەکەی هاتوچۆ لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکی خۆی ژمارەیەک کەسن دێن کە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین پشتڕاستی دەکاتەوە ئاسایش بوون، و دواتر هەڵدەکەوتنە سەر کارمەندەکەی هاتوچۆ، کەسێک لەوان کەرەستەیەک لە کارمەندەکە دەسەنێ و بە زۆر دەیبات.

دیمەنەکە ئەم ئێوارەیە 25.6.2026 بڵاوکراوەیەوە، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەڵێ، دوای ئەوەی لە شاری قەڵادزێ کێشەیەک روویدا لە نێوان کارمەندانی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ، دوای ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ لەگەڵ ئاسایشی راپەڕین قسە کراوە و رێکاری پێویست گیراوەتەبەر و هەموو ئەو کەسانەی لە کێشەکەدان دەستگیرکراون.

لە هەمان راگەیەندراودا باس لەوەکراوە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە دوای کردنەوەی دەوامی فەرمی لەبەردەم دادوەر ئامادەبن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو رووداوە و بە سزا گەیاندنی سەرپێچیکاران وە و دەڵێ، کەسیش لە سەروو یاساوە نییە.

ڕوونکردنەوەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینەوە
دوای ئەوەی لە شاری قەڵادزێ کێشەیە ڕوویدا لە نێوان کارمەندانی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ، دوای ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین قسە کراوە و ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەرو هەموو ئەو کەسانەی لە کێشەکەدان دەستگیرکراون.
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە دوای کردنەوەی دەوامی فەرمی لەبەردەم دادوەر ئامادەبن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە و بە سزا گەیاندنی سەرپێچیکاران و کەسیش لە سەرو یاساوە نیە.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین