چی بە دەستیاندا دەگات فڕێی دەدەن
بە زبڵ و خاشاک زێی دوکانیان وێران کردووە
964+
دیلان محەمەد جەزا
زێی دوکان دەیان کەپری گەشتیاری لەسەر گەشتیارێکی زۆریش رۆژانە رووی تێدەکەن بەڵام کەس دەست ناپارێزێت لە فڕێدانی زبڵ و تەواو دیمەنی زێکەیان شێواندووە و پڕ بووە لە زبڵ.
هێرش حەمید خاوەنی کەپری گەشتیاری بە 964ـی وت، گەشتیاران بە عام ناخۆشیان کردووە و هەرچی بگا بە دەستیانا لە زبڵ و خاشاک ئەیخەنە ئاوەکەوە.
وتیشی، ئەو بۆخۆی شەش حەوت تەنەکەی خۆڵی داناوە کەچی بەکاری ناهێنن و بەشێک لە خاوەن کەپرەکانیش عەلاگەی خۆڵ دەدەن بە ئاوەکەدا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی