سەنتەری چەمچەماڵ - وێنە: 964
لە چەمچەماڵ
ئەمشەو موەلیدەکان لەبری کارەبای نیشتمانی کاردەکەن
ئەحمەد مستەفا
ئەمشەو تا بەیانی کارەبای نیشتمانی نابێت لە چەمچەماڵ و قایمقامیەتی قەزاکە رایگەیاند، هۆکارەکەی بەستنەوەی هێڵی نوێی گازە بە وێستگەکانی کارەباوە کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی 500 مێگاوات کارەبا.
بۆ ئەو مەبەستە قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ سەرجەم موەلیدە ئەهلیەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە تاوەکو هاتنەوەی کارەبای نیشتیمانی کار بە موەلیدەکانیان بکەن
ئاگاداری
ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکەین کە ئەمشەو لەکاتژمێر ١٢ی شەو تا ٨ی بەیانی کوژاندنەوەی گشتی لە کارەبای نیشتیمانی ڕوودەدات بەهۆی بەستنەوەی هێڵی نوێی غاز بە وێستگەکانی کارەباوە کە دەبێتەهۆی کەم بوونەوەی ٥٠٠ مێگاوات کارەبا .
بۆ ئەو مەبەستە قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ سەرجەم مۆلیدە ئەهلیەکانی ئاگادار کردووە کە تا هاتنەوەی کارەبای نیشتیمانی کار بە مۆلیدەکانیان بکەن.
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ
٢٥/٦/٢٠٢٦