لەژێر هیچ بیانویەکدا مافى وەرنەگرتنى نەخۆشى فریاکەوتنتان نییە

بڕیارێکی توند بۆ نەخۆشخانەکانە تایبەتەکان

وریا فەتاح

وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی توندی دەرکرد، لەمەودوا هیچ نەخۆشخانەیەکی حکومی و ئەهلی بۆی نییە نەخۆشی فریاکەوتن و باری ناجێگیر رەتبکاتەوە.
بەپێی بڕیارەکە، کاتێک نەخۆشێک دەبرێتە نەخۆشخانە، نابێت بە هیچ شێوەیەک قسەی “شوێنمان نییە” یان “قەرەوێڵەی چاودێری چڕمان نەماوە” بەکاربهێنرێت. تەنانەت ئەگەر نەخۆشەکە لە دۆخێکی بێهیوادابێت یان پارەی پێویستی پێنەبێت، دەبێت دەستبەجێ وەربگیرێت و چارەسەری خێرای بۆ بکرێت.
وەزارەتی تەندروستی جەخت دەکاتەوە، مافی نەخۆش هێڵی سوورە و هەر نەخۆشخانەیەک، چ گشتی بێت یان تایبەت، ئەم بڕیارە پێشێل بکات، رووبەڕووی رێکاری توندی یاسایی دەبێتەوە.