دەیانپارێزن و پاشماوەکانیشیان پاکدەکەنەوە
دەزگا ئەمنییەکانی هەریر شەش سەیرانگای قەزاکەیان پاککردەوە
964+
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ چەند بەش و بەرێوەبەرایەتییەکەی ئەمنی لە قەزای هەریر هەڵمەتێکیان بۆ پاککردنەوەی سەیرانگاکانی ونوورەکەیان ئەنجامداو شەش سەیرانگایان لە پاشماوەی هاوڵاتیان پاککردەوە.
گرتە ڤیدیۆی کاتی هەڵمەتەکە لەلایەن سۆشیاڵ میدیای هەریری من تۆمارکراوە و دەردەکەوێت بەشێک لە کارمەندانی هاتوچۆ، پۆلیس، بەرگری شارستانی و شارەوانی هەریر، لە پاڵ ئەرکە ئەمنیەکانیان، بە پەرۆشەوە سەیرانگاکان پاکدەکەنەوە.
ئەو سەیرانگایانەی پاکیان کردوونەتەوە بریتین لە گولەک، قەندیل، قوڕەبەگ، فەقیانە، شێخ توراب و چەمەکە.