هەواڵەکان؛

بە تۆزێک لە سوکنایى دەچنە نوگرەسەلمان و کارەبا فولەکەش بەرەو گەرمیان دەچێ

ژووری هەواڵ

کەسوکارى ئەنفالکراوان بەرەو نوگرەسەلمان بەڕێکەوتن، گەشتى ئەمجارەیان جیاوازە و پێکەنین لەسەر روخساریان دەبیندرێت، چونکە دەیانەوێت زوو بگەن و موژدەى بڕیارى لەسێدارەدانى جەلادەکەى نوگرە سەلمان، بە کەسوکارى ئەنفالکراوان بدەن.

کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان نزیکبووەتەوە لە کۆتایی، بەڕێوەبەری کارەبای گەرمیان دەڵێت،سەرەتای مانگی شەش گەرمیانیش دەبێتە کارەبای 24 کاتژمێریی

باوان نابینایەکە بەڵام پڕ لە وزە و گەشبینی بۆ داهاتووی خۆیی و تەواو کردنی خوێندنەکەی، ئەو ئاستەنگی نابیناییەکەیی و نەخۆشییەکانی دیکەی کەم نەبوون ئێستا کێشە بۆ دەرز و دەورەکەشی دروست بووە و داوا دەکەن چارەسەرێکیان بۆ بدۆزنەوە، ئەم کوڕە نابینایە ئێستا پۆلی 10ـەیە و وانەکانی لەسەر میمۆری تۆمار کراون و بەڵام کێشەی لە دەرزەکانی کوردی، عەرەبی ئینگلیی هەیە کە دەست ناکەون.

“کە بەدەستێک خێرت بەخشی با دەستەکەی ترت پێ نەزانێ”، خێرۆمەندێک رێک ئەم پەندە جێبەجێ دەکات و بەبۆنەی نۆمینەی حاجیان خواردن دەدات بە رێبوار و هەژاران و کەسیش نازانێ کێیە.