له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر
حەوت پرۆژەی خزمەتگوزاری پارەیان بۆ خەرج دەکرێت
هەژان هادی
لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاوی هەولێر، پارە بۆ حەوت پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر خەرج دەکرێت کە زۆرینەیان خۆیان لە چاککردن و قیرتاوکردنی شەقامەکان دەبیننەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ره‌زامه‌ندی داوە له‌سه‌ر خه‌رجكردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌ك بۆ حه‌وت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گوژمه‌كان له‌سه‌ر رێژه‌ی 17%ی داهاتی ئاو له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر و رێژه‌ی 15%ی داهاتی شاره‌وانی له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێره.
پڕۆژه‌كان بریتین له قیرتاوكردنی دووسایدی شه‌قامی حاكم ره‌شید عه‌بدولقادر، دروستكردنی شه‌قامی به‌حركه له نێوان شه‌قامی 120مه‌تری و شه‌قامی 150مه‌تری، چاككردنه‌وه و دووباره قیرتاوكردنی شه‌قامی 100مه‌تری، قیرتاوكردنی چه‌ند شه‌قامێك له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، قیرتاوكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر-گوێڕ، رووپێوكاری ئاسمانی بۆ چه‌ند شوێنێكی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها گۆڕینی تۆڕی ئاو له گه‌ڕه‌كی برایه‌تی له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر.