هەواڵەکان

پزیشکانی گرێبەست ماندەگرن و شەومانەوە لە گۆیژە قەدەغەکرا


ژووری هەواڵ

پزیشکانی گرێبەستی کەرکوک، لە سبەینێوە مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەیەنن و دەڵێن، هۆکارەکەی ئەوەیە چوار مانگە دەوام دەکەن و موچەیان پێنەدراوە.
پزیشکەکان لە هەریەک لە نەخۆشخانەکانی ئازادی، کەرکوکی گشتی، ژنان و منداڵانی نەسڕ، حەویجە و داقوقن.

نین.

کوردە دەست و دڵ پاکەکانمان لەهەر شوێنێکی ئەم دونیایە بن کاری خۆیان هەر دەکەن، ئەوەتا لە وڵاتی سعودیە حاجییەکی دهۆک دوای دۆزینەوەی 36 وەرەقەی دۆلار و ملیۆنێک دیناری عێراقی بۆ حاجییەکی گەرمیانی گەڕاندوەتەوە.

گەشتیار و مەشروبخۆرەکان دۆخی ژینگەیی شاخی گۆیژەیان لە سلێمانی شێواندووە مانەوەشیان بە شەو لەو شوێنەدا بووەتە جێگەی مەترسی، چونکە نە پاشماوەکانیان لەگەڵ خۆیان دەبەنەوە، بێباکانەش ئاگر دەکەنەوەو گوێ بە مەترسییەکانی سووتانی ئەو شاخە نادەن.

“چینکۆ” ناوی بازگەیەکی سوپای عێراقیە لە ناوچەی داوودەی سنووری قەزای خورماتوو، ساڵانە و بە بەردەوامی کێشەو گرفتی جۆراوجۆر بۆ جوتیارانی سنوورەکە دروستدەکات و رێگەیان پێنادات بەرهەم و پێداویستییەکانیان بۆ شوێنەکانی دیکە بگوازنەوە، ئەمەش وای لە جوتیارەکان کردووە بێدەنگ نەبن و داوای چارەسەری گرفتەکانیان دەکەن.