زۆربەیان بەهۆی قوربانیکردنەوە بووە
لە ئیدارەی راپەڕین 40 کەس لە رۆژانی جەژن بە چەقۆ بریندار بوون
فەرمان مەلا حەسەن – رانیە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین ئاماری چوار رۆژەکەی جەژنی قوربانی راگەیاند و لانو ئامرەکەدا 40 هاوڵاتی بەهۆی چەقوە بریندار بوونە.
تەها محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستی راپەرین بە 964ی راگەیاند، لەناو ئەو 40 حاڵەتەی لە رۆژانی جەژن برینفدار بوونە، زۆرینەی برینداربوونەکان بەهۆی قوربانیکردنەوە بووە.
وتیشی ” تەواوی ئەم حاڵەتانە سەردانی نەخۆشخانە فریاکەوتنەکانی سنووری ئیرادەکەیان کردووە”.
بەپێی ئامارەکەی تەندروستی راپەڕین، هەزار و 649 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، 200 هاوڵاتی داخڵکراون و 30 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و حەوت حاڵەتی پێوەدانی ماریش تۆمارکراون.
بەقسەی لێپرسراوی راگەیاندن، ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوو مار و دووپشک لە سنووری ئیدارەکەیان زۆرتر بووە، ئەوانیش بەپێی پێویستی نەخۆشخانەکانیان داوا دەرمان و چارەسەری پێویستیان لە سەرووی خۆیان کردووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن