لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە

خواردنگەیەک گومانی ژەهرایبوونی 72 کەسی لەسەرە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لەدوێنێ سێشەممەوە، ژمارەیەک گەنج و دوکاندار نەخوشکەوتوون و بۆ چارەسەری چوونەتە فریاکەوتنی زاخۆ، دوای پشکنین و چارەسەری ژمارەیەک لەو کەسانە پزیشکەکان، بۆیان دەرکەوتووە، هەموویان لەیەک خواردنگە خواردنیان خواردووە و ژەهراوی بوون.

ئەمرۆش بەردەوام بە هەمان حاڵەت، ژمارەیەک کەسی دیکە سەردانی فریاکەوتنی زاخۆیان کردووە و تەندروستی زاخۆش خواردنگەیان داخستووە و دەڵێن، لێکۆڵینەوە لە باتەکە دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.4.2026، ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964 وت، چارەسەر بۆ 72 کەس کراوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە، بەڵام تا ئێستاش چوار نەخوش لە ژێر چاودێریدان و چارەسەر وەردەگرن.

دڵگەش سندی، برای یەکێک لەو نەخۆشانەیە بە 964 وت، دۆخی تەندروستی براکەم زۆر خراپ بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەر سوپاس بۆ خودا ئێستا باشە، ئەو داوای کرد، لێکۆڵینەوە بکرێ، ئەگەر ساغبوویەوە خواردنگەیەک هۆکارە، سزابدرێ.

بە گوێرەی سۆراغی 964، خواردنگەکە لە ناوبازاڕی زاخۆ دۆزراوەتەوە و لەلایەن لیژنەکانەوە داخراوە، وە لیژنەی چاودێری پشکنینی بۆ خوڕاک و کەرەستەی ناو خواردنگەکە دەستپێکردووە و لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکە دەردەکەوێت، و لایەنە ئیدارییەکان رێکارەکان رادەگەیەنن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە گوندێکی زاخۆ 556 پارچە تەقەمەنی دۆزرانەوە و لەشوێنێک...

لە گوندێکی زاخۆ 556 پارچە تەقەمەنی دۆزرانەوە و لەشوێنێکی سەلامەت داندران