داوای دابینكردنی 20% ی داهاتی مەرزی كێلێ دەکات

سبەینێ لە قەلادزێ؛ بۆ یادی “بۆردومان و راپەرین و راگواستن” هیچ مەراسیمێکی فەرمی ناکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

قایمقامییەتی قەزای پشدەر سەر بە ئیدارەی راپەڕین دەڵێت، سبەینێ (24.4) ساڵیادی كارەسات و راپەڕینی قەڵادزێیە. بەڵام بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەهەلومەرجێكی ئاڵۆز و هەستیاردا تێدەپەڕێت و جەنگ و ململانێكانیش گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار، بۆیە بەفەرنی هیچ مەراسیمێک بۆ ئەو بۆنەیە ساز ناکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامییەت، هەر لایەن و گروپ و كەسایەتیەك ئازادن لە چۆنیەتی چوونە سەر گڵكۆی شەهیدان و دانانی تاجەگوڵینە و یادكردنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە كاتێكدا (52) ساڵ بەسەر بۆردومانی ناوەندی شاری قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی و (44) ساڵ بەسەر راپەرین و بەرخودان و دەستپێكی خەباتی سیاسی و جەماوەری سەرقەبرانی قەڵادزێ و (37) ساڵیش بەسەر راگواستن و خاپوركردنی قەڵادزێ و پشدەردا تێدەپەرێ، جێگەی سەرنج و نیگەرانیە كە تاوەکو ئێستاش كاریگەریە خراپەكانی بۆردومان و راگواستن و خاپوركردن بە سیمای شار و روخساری خەڵكی پشدەرەوە دیارە.

دەشڵێت “سەرەڕای داواكاری و بەدواداچونی بەردەواممان لە قایمقامیەت و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بۆ دابینكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری زیاتر و تەمویلكردن و تەواوكردنی پرۆژە وەستاو و تەواونەكراوەكان، بەڵام جۆرێك لە خەمساردی دەسەڵاتی خۆماڵی بەرامبەر بەو پرۆژانە دەبیندرێت.

داواکاریشە لە ساڵیادی (24.4) بریاری دابینكردنی 20% ی داهاتی مەرزی كێلێ جێبەجێ بکرێت بۆ تەواوكردنی پرۆژە وەستاو و تەواونەكراوەكانی قەزای پشدەر لە كاتێكدا، دەشڵێت “بریارەكە سەرجەم قۆناغ و رێكارە پێویستیەكانی بڕیوە”.

هاوڵاتیان و به‌رپرسانی قه‌ڵادزێ داوای خزمه‌تگوزاری ...

هاوڵاتیان و به‌رپرسانی قه‌ڵادزێ داوای خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن