بەرزبوونەوەی سووتەمەنی هۆکارە
کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی ئەمریکا کرێی جانتای سەرنشینان بەرزدەکەنەوە
964+
فەرهاد حەسەن
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ بڵاویکردەوە، بەهۆی جەنگی ئێران کە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دروستبووە بەشێك لە کۆمیانیاکانی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەمریکا کرێی جانتای سەرنشینانیان بەرز کردووەتەوە.
رۆژنامەکە قسەی لەگەڵ کۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی ئەمریکی کردووە و دەڵێت، ئەو بڕیارەی کۆمپانیاکان بۆ ئەوەیە یارمەتیان بدات لە قەرەبووکردنەوەی تێچووی زیاتری سووتەمەنی، کە لەئێستادا تێکڕای نرخی سووتەمەنی فڕۆکە بۆ 4.23 دۆلار بۆ هەر گاڵۆنێک بەرزبووەتەوە لەکاتێکدا پێش جەنگەکە نرخەکەی نزیکەی 2.50 دۆلار بووە.