ئایا شەڕ دەستپێدەکاتەوە؟
مەرجی ئەمریکا قورسە و گەمارۆش بەردەوام بێت ئێران وێران دەبێت
964+
ژووری هەواڵ
رۆژمێری حەوت رۆژی ئاگربەست لەگەڵ عەقید سەلام ئەسعەد لە پرۆگرامی سەعاتی سفر، هاوکات نهێنی شەش فڕۆکەکەو قەڵا قایمەکەی پاکستان.
دوای دانوستانەکان و رێنەکەوتن عەقید سەلام دەربارەی ئەمریکا و ئێران دەڵێت، ئەگەری جارێکی دیکە گەڕی دووەم هەیە و مەرجی ئەمریکاش قورسە، بەڵام دانوستانەکە شکستی هێناوە و هەردوولا زیانمەندن.
هاوکات دەربارەی گەمارۆی بەندەرەکانی ئێران باس لەوەدەکات کە مەترسی هەیە و بەردەوام بێت ئێران وێراندەکات، لەماوەی ئاگربەست هەردوولا خەریکی خۆ رێکخستنەوەن.