ئازادیان کردن

منداڵان وازیان لە ئایپاد هێناوە و یاری بە قوڕ دەکەن بە کۆمەڵ

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لەبری سەرقاڵ بوون بە ئایپاد و زیان و کاریگەرییەکانی و لە ماڵەوە بوونی بەردەوام، ژمارەیەک منداڵ و بەکۆمەڵ ئەم نیوەڕۆیە لە پارکی ئازادی یاریان بە قوڕ کرد.

چالاکییەکە بۆ ئەوەبوو، ئەمڕۆ شەممە 11.4.2026، ئەو منداڵانە ئازاد بکرێن و لەناو قوڕ چێژ ببینن و لە دووری ئایپاد و دیوارەکانی ماڵەوە یاری بکەن.

پەیامنێری 964 چووە لای منداڵەکان کە لە بەشی باخچەی پارکی ئازادی سلێمانی بوون، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی منداڵان و کەرەستەی یاریکردنیان لەلابوو، سەرەڕای ئەوەی دەیانویست لە دونیای منداڵی خۆیان بە قوڕ، کێک و یاپراخ دروست بکەن.

یەکێک لە منداڵەکان قسەی بۆ 964 کرد و وتی، کەمترین جار ئایپاد بەکاردەهێنم، چاوم کزە و نایەوێ زیانی پێبگات.

پێداچوونەوە؛ ئەحمەد مستەفا