ترەمپ: دۆخی ئێران خراپتر دەبێت

964+

شانیا بێستون

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە تروس سۆشیاڵ، پەیامێکی ئاڕاستەی ئێران و ئەو میدیا جیهانیەکان کرد کە باس لە ترس و دڵەڕاوکێی ترەمپ دەکەن بۆ زوو کۆتایهێنان بە جەنگ.
سەرۆکی ئەمریکا،لە پۆستەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات،”کەمترین فشاری لەسەرە” و کاتێکی زۆری لەبەردەستدایە و هیچ پەلەی نییە بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ.

هاوکات واشنتن کاتێک رێکەوتن ئەنجام دەدات، کە تەواوی بەرژەوەندییەکان لە سوودی ئەمریکادا بن، ئاماژەی بە کۆتایهاتن و لاوازبوونی دەسەڵاتی ئێران کرد و دەڵێت:”هێزی دەریایی ئێران لە بنکی دەریادایە و چیتر سەکردەکانیان حکومڕانی وڵات ناکەن”، تا دێت گەمارۆکان توندتر دەبن و کات لە بەرژەوەندی تاران ناسوڕێتەوە”.

ترەمپ دەشڵێت، هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ناکرێت مەگەر گونجاو نەبێت و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانمان نەکات، لەژێر هیچ فشارێکدا نیم بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران.

لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا ترەمپ، رەخنەی توند لە میدیا جیهانییەکانی وەک سی ئێن ئێن و نیویۆرک تایمز دەگرێت، بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و نێوەڕۆکی ناڕاست تۆمەتباریان دەکات.

دوای 114 ساڵ مۆتەکەی تایتانیک دەرکەوتەوە و ترەمپ دڵی سەر...

دوای 114 ساڵ مۆتەکەی تایتانیک دەرکەوتەوە و ترەمپ دڵی سەرۆکە شۆخەکە دەداتەوە