دواتر لە ناو دەبرێن
لە گوندێکی زاخۆ 556 پارچە تەقەمەنی دۆزرانەوە و لەشوێنێکی سەلامەت داندران
964+
فەرهاد حەسەن
لە گوندێکی سەر بە ئیدارەی زاخۆ 556 پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر دۆزرانەوە و لەلایەن تیمە تایبەتەکانی دەزگای کاروباری مین لە شوێنێکی سەلامەت داندران و دواتریش لە ناو دەبرێن.
دەزگای مین هەرێم بڵاویکردەوە، بەرێوەبەرایەتییەکەیان لە دهۆک دوای ئاگادار کردنەوەیان لەلایەن کۆمپانیای Tetratech سەردانی گوندی دێرەبین ئەو پارچە تەقەمەنییانەی بیندرابوون هەموویان هەڵگرتنەوە، کە بریتین بوون لە گولـلە تۆپ، هاون و فیوز و گولـلەی جۆراوجۆر.
ئاماژە بەەکراوە لەلایەن تیمەکانیان ئەو تەقەمەنیانە گواسترانەوە شوێنێکی تایبەت و سەلامەت بۆئەوەی لە داهاتوو لەناوببردرێن.