دەیانپارێزن و پاشماوەکانیشیان پاکدەکەنەوە

دەزگا ئەمنییەکانی هەریر شەش سەیرانگای قەزاکەیان پاککردەوە

964+

فەرهاد حەسەن

ئەمڕۆ چەند بەش و بەرێوەبەرایەتییەکەی ئەمنی لە قەزای هەریر هەڵمەتێکیان بۆ پاککردنەوەی سەیرانگاکانی ونوورەکەیان ئەنجامداو  شەش سەیرانگایان لە پاشماوەی هاوڵاتیان پاککردەوە.

گرتە ڤیدیۆی کاتی هەڵمەتەکە لەلایەن سۆشیاڵ میدیای هەریری من تۆمارکراوە و دەردەکەوێت بەشێک لە کارمەندانی هاتوچۆ، پۆلیس، بەرگری شارستانی و شارەوانی هەریر، لە پاڵ ئەرکە ئەمنیەکانیان، بە پەرۆشەوە سەیرانگاکان پاکدەکەنەوە.

ئەو سەیرانگایانەی پاکیان کردوونەتەوە بریتین لە گولەک، قەندیل، قوڕەبەگ، فەقیانە، شێخ توراب و چەمەکە.

لە هەریر خۆبەخشان سندوقێکی کۆکردنەوەی هاوکاریان بۆ گە...

لە هەریر خۆبەخشان سندوقێکی کۆکردنەوەی هاوکاریان بۆ گەنجێکی کەمدەرامەت داناوە