لەناو شاری رانیە

کۆگایەک بەهۆی بوونی 7 سەرپێچییەوە داخرا

964+

فەرهاد حەسەن

قائیمقامیەتی قەزای رانیە بڵاویکردووەتەوە لەشارەکەیاندا بەهۆی بوونی حەوت سەرپێچی لە کۆگایەکدا، رێکاری یاساییان گرتووەتەبەر و کۆگاکەیان داخستووە.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاوڵاتیان سەردانی کۆگایەکیان کرد، کە بینیان پابەند نەبووە بە مەرج و رێنماییەکان بڕیاری داخستنیان داوە.

جیاوازی بەروار لەیبڵ و تاریخ واتە لە لەیبڵ نوسراوە بۆ ماوەی پێنچ ساڵ تاریخی دەسکرد نوسراوە سێ ساڵ، بوونی ئایتمی سینی قەدەغەکراو لەکۆگاکە، بوونی شامپۆی فەلکراو بێ کارتۆن و عەرز کراو، بوونی بابەتی منداڵان بێ بەروار، نەبوونی هیچ لیست و بەڵگەیەکی تەلەفکردنی کۆزماتیک، بوونی بابەتی بەسەرچوو و نەبوونی هیچ مەرجێکی بەرگری شارستانی، ئەمانەی سەرەوە ئەم سەرپێچی و پابەند نەبوونانەی کۆگاکەن و بەهۆیەوە داخراوە.

لیژنەکان دەڵێن، لە کاتی هەبوونی گومان یاخود سکاڵا هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە بکەن؛

07708593000

ئەنجوومەنی نیشتمانی: شارەوانییەکان بەرپرسی یەکەمن لە ...

ئەنجوومەنی نیشتمانی: شارەوانییەکان بەرپرسی یەکەمن لە سزانەدانی سەرپێچیکاران