ئاسمانى هەولێر لە تەمە رەشەکە رزگارى بوو و دایکان و قوتابیانیش لە کراسە سپییەکە

ژووری هەواڵ

ساڵانێک بوو تەمێکى رەش و بۆنێکى ناخۆش ئاسمانى هەولێرى داپۆشى بوو، بەڵام گرتنەبەرى چەند رێکارێک و داخستنى پاڵاوگە نایاساییەکان، رەنگى بۆ ئاسمانى هەولێر گەڕاندووەتەوە، ئەوەتا بەڕێوەبەرى ژینگەى پایتەختی دەڵێت: بەپێى دواین راپۆرت، هەواى هەولێر 110 نمرە لە پیسییەکەى هاتۆتە خوارەوە و پاکبووەتەوە.

جەنگەکە و سنووردارکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى هەر تەنیا نرخى خۆراک و سووتەمەنى بەرز نەکردووەتەوە، تەنانەت نرخى جوانکارى ئۆتۆمبێلیشى بەرز کردووەتەوە.

رێگاى کەمەربەندى سۆران کە دەکەوێتە دەرەوەى شار، بۆ ئەوە دروستکراوە قەرەباڵغى ناوشار کەمبکاتەوە و ئەو بارهەڵگر و گەشتیارانەى دەیانەوێت بچنە باڵەکایەتى و سنوورى حاجى ئۆمەران، ناوشار نەگرنەوە، بەڵام رێگاکە ئەوەندە خراپ بووە شۆفێران ئەگەر ناچار نەبن بەکارى نایەنن.

وەزارەتی پەروەردە کۆتایی بە جلوبەرگی سپی قوتابیان دەهێنێت و سیستەمێکی نوێی یەکپۆشی رادەگەیەنێت و دایکانیش لە یەخەى شۆردنى رۆژانەى کراسى رۆڵەکانیان دەبنەوە.