لە سیدەکان و چۆمان

کارەبا بۆ ئەو گوندانەی سۆران گەڕایەوە کە باران و لافاو ستوونەکانی خستبوون

964+

فەرهاد حەسەن

کارەبای ئیدارەی سۆران رایگەیاند لە رێگەی تیمەکانیانەوە تواندراوە کارەبا بگەڕێندرێتەوە ئەو گوندانەی سیدەکان کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لافاو ستوونەکانی خستبوون.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران دەڵێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی رووی لە ناوچەکە کردووە، کە بووە هۆی دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، چەند ستوونێکی کارەبا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی کارەبای چۆمان و فەرمانگەی کارەبای سیدەکان کەوتن و زیانیان بەرکەوت.

دەستبەجێ تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبا لە چۆمان و سیدەکان گەیشتنە شوێنەکە و توانییان لە زووترین کاتدا ستوونە کەوتووەکان ڕاستبکەنەوە و گرفتی پچڕانی کارەبا چارەسەربکەن و کارەبا بۆ هاوڵاتیانی سنوورەکە بگەڕێننەوە.

کارەبای سۆران بە شێوەیەکی سەرتاسەری کوژایەوە

کارەبای سۆران بە شێوەیەکی سەرتاسەری کوژایەوە