گەرما خۆی نواند و گەرمیان دەکوڵێت - وێنە؛ ئەرشیف
46 پلەیە و سەری کەچەڵ دەسووتێنێ
گەرما خۆی نواند و گەرمیان دەکوڵێت
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ گەرما خۆی نواند و گەرمیان دەکوڵێت، بەڵام سبەی کەمێک لەم گەرما تاقەتپڕوکێنە دەشکێنێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 20.6.2026 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، لە زۆربەی ناوچەکان پلەی گەرما چووەتە سەروو 40 پلەی سیلیزی و لە گەرمیانیش 46 پلەی ساف کردووە.
بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە تاڕادەیەک وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە بەڵام لە هەندێک شوێن پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
بارزان: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی