کام بڕگەى لێکتێگەشتنەکە پێشێلکراوە

ئێران بۆچى گەرووى هورمزى داخست؟

وریا فەتاح

کۆتاییەکانى هەفتەى رابردوو، لێکتێگەشتنێکى 14 خاڵى بڵاوبووەوە کە خامى رێککەوتنێکى گشتگیرە لە نێوان تاران و واشنتۆن، بەڵام زۆرى نەبرد و ئەمڕۆ ئێران بە بیانوى پێشێلکردنى بڕگەى یەکەمى لێکتێگەشتنەکە، گەرووى هورمزى داخست.

دەقى یاداشتنامەى لێکتێگەشتنەکە لە 14 خاڵ پێکهاتووە، لە خاڵى یەکەمدا هاتووە،” راگرتنی جەنگ لە هەموو بەرەکان بە لوبنانیشەوە، هەردوولا رازین بەوەی کە هیچ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژبەیەک ئەنجام نەدەن و خۆیان بە دوور دەگرن لە هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە و بەکارهێنانی هێز”.

ئەمڕۆ شەممە، ئێران داخستنى گەرووى هورمزى راگەیاند و هۆکارەکەشى گەڕاندەوە بۆ پێشێلکردنى بڕگەى یەکەمى رێککەوتنەکە.

بارەگاى ناوەندیی (خاتەمولئەنبیا)ـی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا رایگەند، پێشێلکردنی بەردەوام و بێوەستانی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە لە باشووری لوبنان هەیە و  ئەمەش پابەندنەبوونی ئەمریکا بە جێبەجێکردنی بڕگەی یەکەمی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ