کانەیەکی خەڵووز لە چین تەقییەوە

82 كرێکار گیانیان لەدەست دا

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاژانسی هەواڵی چین بڵاویکردەوە، 82 كرێکار لە کانەیەکی خەڵووز گیانیان لەدەست داوە و نۆ کرێکاری دیکەش بێسەروشوێنن.

سەرچاوەکە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، تەقینەوەی غاز لە کانەکە روویداوە، کە دەکەوێتە هەرێمی چانشی.

بەگوێرەی ئاژانسی شینخوا، 247 کرێکار لە کانەکە کاریان کردووە، 82یان گیانیان سپاردووە و  هێشتا نۆ کەس بێسەروشوێنن.

بە گوێرەی ئاژانسەکە، سەرۆکی چین هاتووەتەسەر هێڵ  و داوای مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ رووداوەکە دەکات، هەروەها داواش دەکات بە پێی یاسا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە بکرێت.