راوە ماسی خۆتان بکەن؛ بەڵام چاودێری دەریاچە و رووبارەکان بەردەوامە بۆ رێگریکردن لە راوی نایاسایی
+964
شانیا بێستون
+964
شانیا بێستون
وەرزی قەدەغەی راوە ماسی کۆتای هاتووە، بەڵام پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناوچەکان بەردەوامن لە چاودێری دەریاچە و رووبارەکان و رێگری دەکەن لە هەر هەوڵێک بۆ راوە ماسی نایاسایی، هاوکات کێشەیان لەگەڵ راوی یاسایی و ئاسایدا نییە و دەستکەوتی خۆت بەجوانی دەبەیتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 20/6/2026، لە دوای زانیاری وەرگرتن لەسەر هەبوونی راوی نایاسای، بە بڕیاری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، مەفرەزەیەک لە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر بە هاوکاری بنکەی هێرۆ، بە مەبەستی پشکنین ئاڕاستەی ناوچەی گەرمکان کران، لە ئەنجامی گەڕانەکەدا سەرپێچیکاران هەڵهەتان و کەلوپەلەکانیان لە جۆری، یەک کەڵەکی چووپ، دوو سەڵبە، دوو شۆرت وایەر، یەک ماتۆڕی کارەبا و یەک کیلۆ ماسی دەستیبەسەردا گیرا.
هاوکات بە بڕیاری دادوەر ماسییەکان بە شێوازی مزایەدە فرۆشران و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرپێچییەکان کرانەوە و گەڕان بە دوای سەرپێچیکارانیش بەردەوامە.