باسکەی زاخۆ لە شوڕتەی بردەوە و لە چوارگۆشەی زێڕین نزیکە
+964
شڤان عەبدوڵڵا – زاخۆ
یانه‌ی زاخۆ بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی به‌سه‌ر یانه‌ی شوڕته له خولی باسكه‌ی نایابی عێراق تۆمار كرد، تیپه‌كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر له چوارگۆشه‌ی زێڕین نزیكبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له خولی نایابی باسکه‌ی عێراق، یانەی زاخۆ بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی شوڕته تۆمار كرد به ئه‌نجامی 76-71 خاڵ، له‌و یارییه‌ی كه جه‌ماوه‌رێكی زۆر پاڵپشتیی یانه‌ی زاخۆیان كرد.
له چاره‌گی یه‌كه‌مدا زاخۆ به 25-20 خاڵ له پێشه‌وه بوو، به‌ڵام له چاره‌گی دووه‌مدا شوڕته ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی گۆڕی و به جیاوازی حه‌وت خاڵ پێشكه‌وت.
زاخۆ به پاڵپشتیی هانده‌رانی هێزی خۆی كۆكرده‌وه و له چارهگهكانی سێیه‌م و چواره‌مدا توانی له ئه‌نجامه‌كه پێشكهوێتهوه و له كۆتاییدا یارییه‌كه‌ی به جیاوازی پێنج خاڵ برده‌وه.
بڵند شەفیق، سەرۆکی یانەی زاخۆ بۆ تۆڕی 964 له دوای یارییه‌كه وتی: “جهماوەری دڵسوزی زاخۆ هۆی سەرەکی بوون بۆ بردنەوەی یارییەکە و سوپاسی یاریزانه‌كانیش ده‌كه‌م ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد”.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی زاخۆ له ریزبه‌ندی خولی باسكه‌ی عێراق، له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌یه، به‌ڵام یاریی كه‌متری كردووه و هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه بچێته یه‌كێك له چوار پله‌كه‌ی پێشه‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا