رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی ئاگادارە
عومان رێڕەوێکی کاتی دەریایی بۆ کەشتییەکانی گەرووی هورمز دابین دەکات
فەرهاد حەسەن
عومان رایگهیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ئازادیی کەشتیوانی و پاراستنی یەکێک لە گرنگترین رێگا دەریاییەکان بۆ ئابووری جیهان، رێڕەوێکی دەریایی کاتی بۆ تێپەڕاندنی کەشتییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی، بە گەرووی هورمز دهكاتهوه.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەڵتەنەتی عومان، ئەو هەنگاوە بە بەرپرسیارێتی خۆیان دەزانن بەرامبەر بە گەرووی هورمز و گرنگییەکەی بۆ ئابوری جیهانی، هەروەها پابەندبونی پتەوی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاسای دەریاوە، کە گەرەنتی ئازادی کەشتیوانی لە گەرووەکەدا دەکات بەبێ سەپاندنی کرێی ترانزێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە هاوتەریبە لەگەڵ ئەنجامی ئەو هەوڵانەی کە ئەمریکا و ئێران پێی گەیشتون، دەشڵێت ئەوەی دەیکەن بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتییە بۆ دابینکردنی بژاردەی بەکارهێنانی رێڕەوی دەریایی کاتی بۆ هەموو کەشتیەکان، بەپێی ئەو هەماهەنگیانەی کە رێکخراوەکە و دەسەڵاتدارانی کارامەی عومان ڕایانگەیاندوە.
پێشتر عومان و ئێران بەیەکەوە جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هاوکاری کردووەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی سەلامەتی دەریایی، ئازادی کەشتیوانی و سەقامگیری ناوچەکە كردهوه وئاماژەیان بەوەکردوە، لەگەڵ “دەوڵەتە کەنارییەکانی ناوچەکە و هەر لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار” باس لە بەڕێوەبردنی گەرووەکە و تێچونەکانی پەیوەست بەوەوە دەکەن.
گهرووی ھورمز لە نێوان کەنداوی فارس و کەنداوی عومان ھەڵکەوتووە، ئەو تەنگاوە یەکێکه لە گرنگترین ناوچە دەریایییەکان لە جیھاندا، کەوتووەتە باشوری ئێران و پارێزگای ھورمزگان و باکوری عومان و پارێزگای موسەندەم.
بهگوێرهی ئامارهكان، یەک لە سێی گازی سروشتیی شلە لە جیھاندا و نزیکەی 25% لە ھەمو بەکارھێنانی جیھانیی نەوت بەم تەنگاوە تێپەڕدەبێت و ئەمەش وایکردووە کە بە شوێنێکی زۆر گرنگی نێودەوڵەتی دابندرێت.