ئەمڕۆ

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بۆ دوو پرسى گرنگ کۆدەبێتەوە

وریا فەتاح

ئەمڕۆ چوارشەممە (24ی حوزەیرانی 2026)، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆ دەبێتەوە.

بەپێى راگەیەندراوى فەرمانگەى میدیا و زانیارى، لە کۆبوونەوەکەدا، دوو بڕگەى سەرەکی گفتوگۆ دەکرێن:

لە بڕگەى یەکەمدا، پوختەى کۆنووسی هاوبەشی نێوان دەستەى گومرگی فیدڕاڵی و گومرگی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا، کە لە رۆژى 18ى حوزەیرانی 2026 لە بەغدا واژۆ کرا، گفتوگۆ دەکرێت.

لە بڕگەى دووەمدا، چاکسازییەکان لە بوارى خانەنشینی و دەستەبەرى کۆمەڵایەتیی کرێکاران و بڕیاری دیاریکردنی کەمترین مووچەى مانگانەى خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت، تاووتوێ دەکرێت.