بە تامى شکست بۆ کورد

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی حەسەکە راگەیەندرا

964+
وریا فەتاح

دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ناوچەکانی حەسەکە، ئەنجامی دەنگدان لە چوار بازنەی جیاواز راگەیەندرا.
بەپێی ئەنجامەکان، کۆی ئەو 10 کورسییەی کێبڕکێیان لەسەر دەکرا، بەسەر پێکهاتەکانی (کورد، عەرەب و سریانی) و لایەنە سیاسییە جیاوازەکان و نوێنەری هۆزەکاندا دابەش بوون.

ناوی کاندیدە دەرچووەکان و دابەشبوونی کورسییەکان بەپێی بازنەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1- بازنەی سەرێکانی (رەئسولعەین) – 1 کورسی:
د. عەبدوڵا عەبدوڵا (پێکهاتەی عەرەب / مەغموری)

2- بازنەی دێرک– 2 کورسی:
ئەحمەد موراد (پێکهاتەی کورد / سەر بە هەسەدە)
عەلوان عەلی (پێکهاتەی عەرەب / هۆزی زوبێدی)

3- بازنەی حەسەکە – 3 کورسی:
عومەر عیسا هایس (پێکهاتەی عەرەب / هۆزی جبوری)
ئیبراهیم حەبەش (پێکهاتەی عەرەب / هۆزی بەجاری)
فەسلە یوسف (پێکهاتەی کورد / ئەنەکەسە)

4- بازنەی قامیشلۆ – 4 کورسی:
عەبدولحەلیم عەلی (پێکهاتەی عەرەب / هۆزی تەی)
رەزوان عوسمان سیدۆ (پێکهاتەی کورد / ئەنەکەسە)
کیم حوسێن ئیبراهیم (پێکهاتەی کورد / سەر بە هەسەدە)
نینۆرتا شەمعون شەمعون (پێکهاتەی مەسیحی – سریانی)

5-بازنەى کۆبانێ 2 کورسى

فەرهاد ئەنوەر شاهین، (پێکهاتەی کورد / ئەنەکەسە)
شواخ ئیبراهیم العساف( پێکهاتەى عەرەب).

دەرئەنجامەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی “ئەنجومەنی گەل” لە حەسەکە و کۆبانێ فرەڕەنگییەکی دیاری پێوە دیارە، بەڵام بۆ پێکهاتەى کورد دەرەنجامەکان باش نین، چونکە تەنیا توانیویانە پێنج کورسى ببەنەوە.