دوێنێ شەو چی روویدا، لێرە هەمووی بخوێنەرەوە
ترەمپ داوای پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەکات و پرتوگالیش بوو بە براوەی یاریەکەی دوێنێ شەو.
شیرین ساڵح
ئەگەر ئاگاداری رووداوەکانی دوێنێ شەو نەبووی، خەمت نەبێ ئێمە بە کورتی پێتان دەڵێین چی روویداوە.
لە رووی وەرزشیەوە، شەوی رابردوو پرتوگال بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئۆزبەکستانی بردەوە و رۆناڵدۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی وەرگرت.
ئینجا لە رووی سیاسیەوە، مەسعود پزیشکیان لە پاکستانە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە لەبارەی گەیشتن بە رێککەوتنت کۆتایی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان رایگەیاند:هیچ بڕیارێک نییە بۆ پشکنینیان، کەچی ترەمپ دەڵێت، بە مەرجی رێگەدان بە پشکنینی ئەتۆمی، رازی بووم گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران هەڵبگیرێت و ئێران لە لێواری داڕماندا بوو و بۆیە ئامادەیە هەموو شتێکمان پێبدات کە دەمانەوێت.
سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر رایانگەیاند: هەر سیستەمێک بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەبێت لەگەڵ ئێران و عومان و دەوڵەتانی کەنداو تاوتوێ بکرێت و دژی هەر پلانێکی ئێران دەبین بۆ سەپاندنی باج لەسەر تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە گەرووی هورمزدا.
لە ناوخۆشدا دوو کارمەندی تەندروستی راپەڕین بەهۆی کەمتەرخەمیان لە چارەسەرکردنی بریندارانی رووداوەکەی دوێنێی رانیە سزادران و
ئیدارەی گەرمیانیش بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجە 26 ساڵەکە کۆبووەوە و داوای تیمی زیاتر دەکات.