پۆلیس چووە

لە سۆران چوار بەنزینخانە داخران کە کوالێتییان باش نەبووە

ئەحمەد مستەفا

بەهۆی خراپی و نزمی کوالیتی بەنزین چوار بەنزینخانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داخران و هێزەکانی پۆلیسی شارەوانی هەماهەنگییان لەگەڵ تیمەکانی نەوت و کانزاکان کردووە.

هەڵمەتەکە، ئەمڕۆ سێشەممە 23.6.2026، لەسەر نوسراوی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەوت و کانزاکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران مەفرەزەکانی پۆلیسی سۆران لە بەشی پۆلیسی شارەوانی و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئەنجامدراوە.

کە هەستاون بەداخستنی چوار بەنزینخانە بەهۆی جێبەجێ نەکردنی رێنمایەکان و خراپی و نزمی کوالێتی بەنزین، ئەوەش بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی سۆران.

پۆلیسی شارەوانی دەڵێ، داوا لەهاوڵاتیان دەکەین لەكاتی بەدیكردنی هەر رووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی ژووری کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن.

104 و 124 و 134 و 144- بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران .
هەروەها ئەم چوار ژمارە پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێلەکانی کۆرەک بەتەنیا بەبێ كۆد.
07503330104 : کۆڕەک ، ڤایبەر ، واتساب .