ئەویش لە ئەمریکا

پارە ئازادکراوەکانی ئێران تەنیا بۆ کڕینی خۆراک و دەرمان خەرج دەکرێ

ئەحمەد مستەفا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە حکومەتی ئێران بە پشکنینی هەمیشەیی و وردی سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمییەکانی رازی بووە، لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەدا، ئەمریکا گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێرانی هەڵگرتووە.

وە پابەندبوونی خۆی نیشانداوە کە گەرووی هورمز بە کراوەیی بهێڵێتەوە.

ترەمپ بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کردووە و ئەمڕۆ 23.6.2026 باسی لەوەکرد، دوێنێ 19 ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە کە ژمارەیەکی پێوانەییە، ئەو پارە سڕکراوانەی ئێران کە بڕیارە ئازاد بکرێن، دەخرێنە ناو هەژمارێکی بانکیی تایبەت لە ژێر چاودێریی ئەمریکادا، کە تەنیا بۆ کڕینی خۆراک و دەرمان تەرخان دەکرێن.

بەپێی مەرجەکان، پێویستە تاران ئەو پارانە تەنیا بۆ کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە جوتیارانی ئەمریکا بەکاربهێنێت.

ترەمپ تیشکی خستە سەر بوونی قەیرانی مرۆیی لە ناوخۆی ئێران و جەختی کردەوە کە پڕۆسەی گفتوگۆ و دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان واشنتن و تاران بە ئاراستەیەکی باش و ئەرێنیدا بەڕێوە دەچن.