"مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە"
لە شارێکی ئێران 30 ورچ لە نزیک ئاوەدانییەکان بیندراون
فەرهاد حەسەن
لە بچوکترین شاری ئێران کە (ئەلبۆرز)ە، کۆمەڵە ورچێک لە نزیک ئاوەدانییەکان بیندراون و ئەوانەی بینیویانە دەڵێن رەنگیان قاوەیی بووە.
پارێزگای ئەلبورز، یەکێکە لە 31 پارێزگاکەی ئێران، ناوەندەکەی شاری کەرەجە، بە بچووکترین پارێزگای ئێران دادەندرێت و زۆربەی سروشتەکەی شاخاوییە.
سەرۆکی بەشی پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکانی پارێزگای ئەلبۆرز بە ئاژانسی ئیسنای ئێرانی راگەیاندووە، بەپێی دوایین خەمڵاندنەکان زیاتر لە 30 ورچی قاوەیی لە شوێنە شاخاوییەکانی پارێزگاکەدا بینراون و تۆمارکراون.
دەشڵێت “نزیکبوونەوەی ورچی قاوەیی لە شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤ، پرسێکی ژینگەیی و کۆمەڵایەتییە لەو پارێزگایە”.
باسی لەوەکردووە جگە لە ورچ، ئاسکی قاوەیی مێینە و بەچکەکانیان لەو ئاژە؛انەن کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.