دوای سەردانەکەی زەیدی بووە

کارەبای عێراق: 600 مێگاوات لە تورکیاوە دێتە ناو تۆڕی نیشتمانی

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی کارەبای عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 5.8.2026، جەختیکردەوە لە هاتنەناوەوەی کردارییانەی 600 مێگاوات لە لایەنی تورکییەوە بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا.

وە دەڵێ، سەردانی سەرۆک وەزیران بۆ تورکیا بەشدار بووە لە دەستپێکردنەوەی دابینکردنی تەزووی کارەبا بۆ عێراق.

وتەبێژی وەزارەت ئەحمەد ترکی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، دەستپێکردنەوەی دابینکردنی کارەبا لە ئەنجامی سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تورکیا و وەڵامدانەوەی داواکارییەکەی بوو بۆ پشتیوانیکردنی دۆسیەی وەزارەتی کارەبا.

وتەبێژەکە وتی، دەگەنە میکانیزمێکی دیاریکراو بۆ دانەوەی شایستەکان بە تورکیا، دوای ئەوەی عێراق بە 600 مێگاوات لە لایەنی تورکییەوە دابینکرا و بەکرداری کەوتە خزمەتەوە لە ناو تۆڕی نیشتمانیدا.