وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوا دەکات لە بازگەکان ئاسانکاری بکرێت بۆ هاوردەکردنی بەنزین
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ئاسایش:
“با لە بازگەکان ئاسانکاری بکرێت بۆ هاوردەکردنی بەنزین”
شۆڕش قادری
بۆ هەرزانبوونەوەی بەنزین، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم داوا دەکات، لە بازگەکان ئاسانکاری تەواو بکرێت بۆ هاوردەکردنی بەنزین لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە.
بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین و كۆنترۆڵكردنی نرخەكەی، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش / هەولێر و دەزگای ئاسایشی هەرێم کردووە، داوای کردووە، کاری پێویست ئەنجام بدرێت بە رێگەپێدان و ئاسانکاری لە بازگەکان بە مەبەستی هاوردەکردنی بەنزین لە گشت پارێزگاکانی عێراق بۆ ناوەوەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بە رەچاوکردن و پاراستنی کوالێتی بەنزین.
چەند هەفتەیەکە نرخی بەنزین بە هەموو جۆرەکانییەوە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەرزبووەتەوە و لە بەنزینخانەکان سەرەیەکی دوورودرێژ بۆ بەنزینی 750 دیناری دەبەسترێ.
دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە خوارەوە؛