قایمقامیەتی رانیە سزای دوو مارکێت دەدات و یەکێکی تر ئاگاداردەکاتەوە

964+

پەری ساڵح

لەژێر دروشمی “تەندروستیی هاوڵاتیان ئامانجمانە”، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە بەردەوامن لە هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنین بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، بە مەبەستی چاودێریکردنی مۆڵەتەکان، مەرجەکانی تەندروستی و بەرگریی شارستانی، پاکوخاوێنی و جێبەجێکردنی رێنماییەکان.

لە ئاکامی پشکنینەکانی ئەمڕۆدا:

دوکانی محمد: بەهۆی هەبوونی مەوادی ماوەبەسەرچوو و رەچاوۆنەکردنی مەرجەکانی بەرگریی شارستانی، غەرامە کرا.

مارکێتی فامیلی: بەهۆی هەبوونی مەوادی ماوەبەسەرچوو و بوونی پاشەڕۆی قرتێنەرەکان (موشک و جرج)، غەرامە کرا.

فرۆشگای هاوبەش: بەهۆی دانانی مەوادی خۆراکی لەبەر تیشکی راستەوخۆی خۆر، ئاگادارکرایەوە.

قائمقامیەتی رانیە جەخت دەکاتەوە لە جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان بەرامبەر سەرپێچیکاران و داواش لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتی بوونی هەر سکاڵا یان گومانێکدا، پەیوەندی بە ژمارە موبایلی (07708593000) بکەن.