لە نزیک عەربەت روداوی هاتوچۆ بووە
ژنێک گیانی لەدەستدا و دووکەسی دیکە بریندار بوون
بڕوا مەجید – عەربەت
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 5.8.2026، لەسەر رێگەی سەرەکی عەربەت بۆ قەزای سەیدسادق، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویداوە.
بەهۆیەوە، ژنێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
دکتۆر وریا حەسەن، بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی عەربەت بە 964ی وت، تەرمێک و دوو بریندار هێنراونەتە بەشی فریاکەوتن، کە دەرئەنجامی زیانی گیانی رووداوەکە بووە و لە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت وەرگەڕاون.
ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ژنێکی تەمەن 40 ساڵ بووە، دوای رێکارەکان لە مەڵبەندی تەندروستی عەربەت رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە، توێکاری بۆ بکێ.
دوو بریندارەکەش چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە لە هەمان مەڵبەند و بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا