لە عەربەت
لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە ئەم دارە 200 ساڵە سووتێندرا
964+
وریا فەتاح
لە گوندى رازیانەى سنوورى عەربەت، کەسانى نەناسراو ئاگریان بەرداوەتە دارتوویەکى 200 ساڵانە، هەربۆیە پۆلیس دۆسیەیەکى یاسایى کردووەتەوە و بەدواى ئەو کەسانەدا دەگەڕێت کە ئەو کارەیان کردووە.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى دەڵێت: ئەم دارتووە مێژووییە لەلایەن کەسانی نەناسراوە بەبێ باکانە ئاگری تێبەردراوە، کە بووەتە هۆی سووتانی قەدی دارەکە، وشککردنی لقێکی و کەرتبوونی.
روونیشى کردووەتەوە کە پاراوى یاسایى کراوەتەوە و فەرمانى دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارى سەرەکى ئەم تاوانە ژینگەییە دەرچووە.
جەختیش کراوەتەوە کە تیمەکانیان لە بەدواداچوون بەردەوامن تا تاوانبار دەستگیربکرێت و سزاى شایستەى بەسەردا بسەپێندرێت.