سوپای پاسداران:

“هەر جوڵەیەکی هەڵە لە گەرووی هورمز دوژمن دەخاتە ناو گێژەڵوکەی کوشندەوە”

964+

شۆڕش قادری

دوای قسەکانی ترەمپ، سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە دەکات و دەڵێت، هەر جوڵەیەکی هەڵە لە گەرووی هورمز دوژمن دەخاتە ناو گێژەڵوکەی کوشندەوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی رێکنەکەوتنی ئێران بڕیاریانداوە بە هاوکاری وڵاتان گەمارۆ بەسەر گەرووی هورمز بسەپێنن، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند، “هەر جوڵەیەکی هەڵە لە گەرووی هورمز دوژمن دەخاتە ناو گێژەڵوکەی کوشندەوە”.

هاوکات میدیای ئێران بڵاویکردووتەوە هەر ئەمڕۆ دوو کەشتی نەوتهەڵگر بە ئاڵای پاکستانەوە کە بەنیازبوون گەرووی هورمز تێپەڕێنن، گەڕاونەتەوە.

"ئێران ئامادە نییە دەستبەرداری ئەتۆم ببێت و بەمزووانە گەمارۆکان دەستپێدەکەن"

سوپای پاسداران کوژرانى فەرماندەی هێزی دەریایی راگەیان...

سوپای پاسداران کوژرانى فەرماندەی هێزی دەریایی راگەیاند