چەمچەماڵ

گەنجێكی تەمەن 21 ساڵان لە چەمی باسەڕە خنكا


ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە چەمی باسەڕەی دێلێژە، گەنجێك كە بۆ مەلەوانی لەگەڵ هاوڕێكانی رۆشتووەتە ناو چەمەكە خنكاوە و تەرمەكەشی دەرهێنراوەتەوە.

تارق رەشید، قایمقامی بازیان بە 964ـی وت، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، سێ گەنج كە هاوڕێی یەكتری بوون، بەمەبەستی مەلەكردن رویانكردووەتە چەمی باسەڕە و دانەیەكیان لە چەمەكە خنكاوە.

وتیشی، گەنجە خنكاوەكە، ناوی تەمەنی 21 ساڵە و دانیشتووی قەزای بازیانە، تەرمەكەشی دەرهێنراوەتەوە و رادەستی كەسوكارەكەی كراوەتەوە.

قایمقامی بازیان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دوو هاوڕێیەی لەگەڵ گەنجەكە بوون بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانەوە دەستگیركراون تاوەكو بزانرێت هۆكار چییە و چۆن خنكاوە.

چەمی باسەڕە، دەكەوێتە ناوچەی دێلێژە كە شوێنەكە هاوسنوورە لە نێوان قەزاكانی بازیان، قەرەداغ و ناحیەی شۆڕش.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر