کەسێک دراوی 25 هەزار دیناری عێراقی دەژمێرێت _ وێنە: 964
زۆرینەی نەختینە بووە
شەفافیەت: داهاتمان لە هەفتەیەکدا شەش ملیار دیناری تێپەڕاند
ئەحمەد مستەفا
داهاتی نانەوتیی یەك هەفتەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 6 ملیار دینار بووە.
ئەمڕۆ هەینی 19.6.2026، سایتی شەفافیەت کە تایبەتە بە چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، ئاماری نوێی داهاتی یەک هەفتەی رابردووی بڵاوکردەوە.
کۆی داهاتی نانەوتیی کۆکراوە لەو ناوچانە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە شەش ملیار و 605 ملیۆن و 339 هەزار و 432 دینار.
لە راپۆرتەکەدا وردەکاریی جۆری وەرگرتنی داهاتەکان روونکراوەتەوە، بە جۆرێک کە زۆرینەی داهاتەکە کە رێژەی %91 پێکدەهێنێت بەشێوەی نەختینە “کاش” بووە، لە کاتێکدا تەنیا %9ی کۆی داهاتەکە بەشێوەی چەک تۆمار کراوە